هەولێر میوانداری کەربەلا دەکات

هەولێر میوانداری کەربەلا دەکات
بڕیارە سبەینێ یانەی هەولێر میوانداری یانەی کەربەلا بکات ، ئەمەش یەکێکە لە یارییە دواخراوەکان هەفتەی 10 ی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق.

یانەی هەولێر لە ئێستادا خاوەنی 61 خاڵە و لە پلەی چوارەمدایە ، گەر بێتوو ئەم یارییە بباتەوە ئەوا دەچێتەوە پلەی سێهەمەوەو پێش یانەی زەورا دەکەوێت کە خاوەنی 63 خاڵە.

یانەی کەربەلا لە پلەی 12 دایە و خاوەنی 34 خاڵە لە ڕیزبەندی خولی بژاردەی عێراقدا.

لە ئێستادا یانەی شورتە بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و یانەی قوە جەویەش لە پلەی دووەمدایە بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ.





خەندان
Top