ڕۆناڵدۆ بە تەنها لە سەرجەم هێرشبەرەکانی بەرشلۆنە باشترە
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم یاریدا توانی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ڕیاڵ بیتس بباتەوە ، هەروەها یانەی بەرشلۆنەش بە ئەنجامی 7-0 لە یانەی لیڤانتی بردەوە.
لە ماوەی ئامادەکاری هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەدا ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەلماندی کە لە سەرجەم هێرشبەرەکانی یانەی بەرشلۆنە باشترە.
کریستیانۆ لە یارییە ئامادەکاریەکان تاکوو ئێستا ، توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بکات و لە پێشەنگی گۆڵکاراندا دێت ، لە هەمان کاتدا ، هێرشبەرەکانی بەرشلۆنە نەیتوانیوە شەش گۆڵیش تۆمار بکەن وەکوو ڕۆناڵدۆ.
میسی 5 گۆڵی تۆمار کردووە وپێشەنگی گۆڵکارانی بەرشلۆنەیە ، هەروەها پیدرۆ 4 گۆڵ و سانشێز 3 گۆڵ و دۆنگۆ 3 گۆڵ و فابریگاس 3 گۆڵ و نیمار 2 گۆڵ.
گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ لە یارییەکانی : لە یانەی بۆرنمۆس 2 گۆڵ و لە چێڵسی دوو گۆڵ و گۆڵێک لە یانەی ئێڤەرتۆن و گۆڵێکیش لە ئینەرمیلان.
خەندان
