هامسیك تا 2018 لەگەڵ ناپۆلی یاری دەكات

هامسیك تا 2018 لەگەڵ ناپۆلی یاری دەكات
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا ماریك هامسیك بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتالی تا سالی 2018 درێژكردەوە، سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئۆریلیۆ دی لۆرینتس لەلێدوانێكیدا ئەم هەواڵەی دووپاتكردەوە و رایگەیاند: هامسیك یاریزانیكی لێهاتووە و جێگای شانازییە درێسی یانەی ناپۆلی بپۆشێت.
هامسیك لەساڵی 2007 بەبڕی 5،5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بەیانەی ناپۆلی كردووە، پێشتریش لەیانەی سلۆڤان براتیسلاڤا دەستی بەیاریكردن كردووە، لەتەمەنی 17 ساڵیدا و لەساڵی 2004 بەبری 500 هەزار یۆرۆ بۆندی لەگەڵ یانەی بریشیای ئیتالی مۆر كردووە و لەماوەی دوو وەرزدا 10 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە دواتر پەیوەندی بەیانەی ناپۆلی كردووە.
دی لۆرینتش دەربارەی هامسیك وتی : ئەو پیاوێكی گەورەیە یاریزانێكی پیشەگەری لێهاتووە .
Top