لەخولی بالەی بژاردەی كوردستان پێشمەرگە بەزەحمەت لە هەولێری بردەوە،شەقلاوەو شۆریجە سەركەوتنیان تۆماركرد

لەخولی بالەی بژاردەی كوردستان پێشمەرگە بەزەحمەت لە هەولێری بردەوە،شەقلاوەو شۆریجە سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی دووەمی خولەكە لە ژمارەیەك لە هۆڵەجیاجیاكانی شارەكانی كوردستان سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا، لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی بالەی یانەی هەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی پاڕساڵ رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەمەبەستی بەدەست هێنانی سەركەوتن ، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە پلانەكانی راهێنەری یانەكە زۆر بەزەحمەت یارییەكەیان بە ئەنجامی(3-2)گێم بردەوە و دووەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد، لە هاوینە هەواری شەقلاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی بالەی یانەی شەقلاوەو هەڵەبجەی شەهید بەیەك گەیشتن ، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی شەقلاوە هەر لەسەرەتای یارییەكەوە بە ئەنجامی بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكە هاتنە نێو یاریگاو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گێم لە یانەی هەڵەبجە ببەنەوە و تۆڵ‌ی شكستی هەفتەی رابردوو بكەنەوە، لە هۆڵێ‌ داخراوی یانەی كەركوكیش لە شاری كەركوك لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی ئەكادی هەولێرو شۆریجەی شاری كەركوك رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی شۆریجە بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران توانیان سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر یانەی ئەكاد بەدەست بهێنین بە ئەنجامی(3-0)گێم بەبەنەوە، یارییەكانی ئەم خولەش

بەبەشداری شەش یانە بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان بەرێوە دەچێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top