لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێرچاوی لە درێە دان بەسەركەوتنە

لە خولی بژاردەی عێراقی   ئەمرۆ هەولێرچاوی لە درێە دان بەسەركەوتنە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی 32ی خولەكە بریارە ئەمرۆ یەك شەممە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی عێراقی چەند یارییەكی گرنگ و چارەنوساز ئەنجام بدرێت، یانەی هەلێرلەسەر یاریگای تەلەبە لە شاری بەغدا لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە، یانەی هەولێر لە رۆژی هەینی بە فرۆكە گەشتی بەغدایان كردوە بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش یاری دەكەن بۆئەوەی كێبركێ‌ لوتكەی یانەكان بكات، لەبەرامبەریشدا یانەی تەلەبەی خاوەنی 31خاڵ هەوڵ دەدات ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنێت بۆئەوەی خۆی لە ئەگەری دابەزین رزگار بكات و ئەركیشی زەحمەتە كاتێك رووبەرووی یانەی هەولێر دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر ئامادەكاری باشی كردوە لەسەر دەستی راهێنەری یانەكە ئەكرەم سەڵمان و چاویشان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە لەم یارییەدا، لەبارەی ئەم یارییەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: ئەم یارییە بۆئێمە زۆر گرنگە بۆئەویە بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین، متمانەی تەواویشمان بە یاریزانی خۆمان هەیە كە دەتوانن بە ئەنجامی باش بگەرێنەوە هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و تەنیا هەڵگوریاری ناكات ئەویش بەهۆی پێكانەو یاری كردنی نەبیل سەباحیش دیار نیە كە یاری دەكات یان نا ئەوانی تر هەمووی ئامادەن بۆئەم یارییە گرنگە و یانەی تەلەبەش یانەیەكی بەهێزە هەوڵی خۆی دەدات ئێمەش ئامانجمان تەنیا بەدەست هێنانی سەركەوتنە لە یارییەكەدا، لەلایەكی تریشەوە هەر لە شاری بەغدا یانەی زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی جەوییەوزاخۆی دەلال بەیەك دەگەن، بۆئەم یارییەش هەر چەندە یانەی زاخۆ ئەركی زەحمەتە بەڵام بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامی باش سەردانی شاری بەغدا دەكات و ئەنجامی لە زەوی دانی یانەی جەوییەیە لەبەرامبەریشدا یانەی جەوییە هەوڵی بەدەست هێنانی

سەركەوتن دەدات لەبەرامبەر یانەی زاخۆ، یانەی زاخۆش باشترین ئامادەكاری كردوە بۆئەم یارییە، یانەی سلێمانیش لە شاری كەربەلا لەسەر یاریگای ئەو شارە رووبەرووی یانەی كەربەلا دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش یانەی سلێمانی چاوی لەسەركەوتنە بۆئەوەی خۆی لە قەیرانی دابەزین رزگار بكات، یانەی كەربەلاش بە سوود وەرگرتن لە هاندەران و یاریگا چاوی لە ئەنجامی باشە، لەلایەكی ترەوە لەشاری دهۆك یانەی مینای بەسرە دەبێتە میوانی یانەی دهۆك بۆئەم یارییەش یانەی دهۆك ئامادەكاری باشی كردوە بە ئەنجامی بەدەست هێنانی سەركەوتن دوای ئەوەی لەدوویاری رابردوو تەنیا یەك خاڵی بەدەست هێناوە ئەوش بۆتە مایەی دڵگرانی دەستەی كارگێری یانەكە بۆیە لە یارییەكی ئەمرۆهەموو هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا، لەشاری بەغداش لە گرنگترین یاری پایتەخت هەردوویانەی شورتەو بەغداد رووبەرووی یەكتری دەبنەوە هەردوویانەش هەوڵی سەركەوتن دەدەن، یانەی زەوراش لەسەر یرایگای خۆی میوانداری یانەی نەفت دەكات، یانەی سناعەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كارەبا دەبێتەوە،گشت یارییەكانش لەكاتژمێر30-4 ئێوارە بەرێوەدەچێت. ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.

1-شورتە 66خاڵ

2-زەورا60خاڵ

3-هەولێر59خاڵ

4-جەوییە59خاڵ

5-دهۆك 50خاڵ
Top