ئەمرۆ خولی بالەی بژاردەی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی تۆپی بالەو خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە بۆیانەكانی شارەكانی كوردستان، لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان وا بریارە ئەمرۆ هەینی 16ی مانگ یارییەكانی بالەی بژاردەی یانەكانی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، شەقلاوە، پێشمەرگەی سلێمانی، هەڵەبجەی شەهید،شۆریجە، ئەكاد) ئەم شەش تیپەش یلرییەكانی خولەكە ئەنجام دەدەن بە شێوازی خول بە چوون هاتن و دواترش چارەنووسی یانەسەركەوتووەكان ئاشكرا دەبێت، هەریەك لە یانەكانی (نیشتمان، هێرش، سۆلاڤی نوێ، رانیە) لە خولی پلە نایاب ماونەتەوە بۆئەم وەرزە و هەریەك لە یانەكانی شێروانە وئاراراتیش دابەزین بۆریزی یانەپلە یەكەكانی كوردستان، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش وەكو پرۆگرامی سالانەی یەكێتیەكەیە بەمەبەستی زیاتر بەڕەوودان بە ئاستی یاری تۆپی بالە لە شارەكانی كوردستان.ئەمەش خشتەی یەكەم هەفتەیی یارییەكانە.
16-8
پێشمەرگەی سلێمانی-شەقلاوە
هەولێر-شۆریجە
ئەكاد-هەڵەبجەی شەهید
