ئەمرۆ لەخانەقین یاری كۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت

ئەمرۆ لەخانەقین یاری كۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت
كارزان كانەبی

بریارە ئەمرۆ پێنج شەمە لە شاری خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە یاری كۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان لە ئاستی یانە پلە یەكەكان لە نێوان هەردوو یانەی برایەتی شاری هەولێروە خانەقین ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی هەردوو یانە خۆیان گەیاندنە خولی لاوانی نایابی یانەكانی كوردستان و یاری كۆتایی خولەكە، یەكێتی تۆپی پێی ناوەندی كوردستان بەبەشداری 18یانەی شارەكانی كوردستان رێكخستبوو بە خولێكی یەك قۆناغی یارییەكانی بەرێوە برد، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان سەرجەم یانەكانی كوردستان هەردوو یانەی برایەتی و خانەقین گەیشتنە یاری كۆتایی خولەكە، بریاریشە ئەمرۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای خانەقین لە كاتژمێر4ی ئێوارە یارییەكە لە نێوان هەردوو تیپ ئەنجام بدرێت، لەبارەی یاری كۆتایش نزار نوری راهێنەری لاوانی یانەی برایەتی گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەنجاندانی ئەم یارییە گرنگە بۆئێمە گرنگی خۆی دەبێت ئەم یارییە چونكە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ئێمەش چاومان لە بەدەست هێنانی نازناوی خولەكەیە و بەو ئامانجەش دەچینە شاری خانەقین، هەر چەندە یارییەكە لەسەر یاریگای ئەوان و لەبەردەم هاندەرانی یانەی بەرامبەرە بەڵام ئێمە بە پشت بەستن بە یاریزانانی یانەكەمان دەتوانین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین و هەوڵ دەدەین نازناوەكە بگەرێننەوە بۆشاری هەولێر، لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا دلشاد ساڵح ئەندامی یەكێـتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان گوتی: ئێمە وەكو یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەویە یاری كۆتایی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەسەركەوتوویی بەرێوە بچێت، بە بریاری یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستانیش یاری كۆتایی فینالی خولەكە لە شاری خانەقینی كوردان ئەنجام دەدرێت، پێش بینیش دەكەین یارییەكەی بەهێز بێت لە نێوان هەردوو تیپ لە تەواوی یارییەكانی تریش ئەم دوویانەیە ئاستێكی بەرزیان

پێشكەش هەردوویانەش پلێتی بەدەست هێنانی خولی نایابی لاوانی كوردستانیان مسۆگەر كردوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top