گواستنەوەی راهێنەران لەگواستنەوەی یاریزانان بەهێزترە

گواستنەوەی راهێنەران لەگواستنەوەی یاریزانان بەهێزترە
لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی 2012-2013 لەخولەكانی ئەوروپا واپێشبینی دەكرا بازاڕی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان یەكجار بەهێزبێت بەتایبەتی كەسەرجەم یانەكان هەوڵی بەهێزكردنی پێكهاتەكانیان دەدا، هەروەها هەموو ساڵێك واباوە كە گواستنەوەی یاریزانان زۆر گەرم بێت بەڵام ئەمجارەیان بازاڕی گواستنەوەی راهێنەران زۆر بەهێزتر بوو، مێركاتۆی راهێنەران سەرنجی دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانی راكێشا بۆیە راهێنەران ئەستێرەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بوو.
ئەمەش لیستی بەناوبانگترین 10 یانەیە كە لەمێركاتۆی هاوینە راهێنەرەكانیان گۆڕیوە:
1- یانەی چێلسی . رۆیشتنی راهێنەر رافائیل بینیتیز و هاتنی راهێنەر جۆزێ مۆرینهۆ
2- یانەی مانچستەر یونایتد . رۆیشتنی راهێنەر ئەلێكس فێرگسۆن و هاتنی راهێنەر دێڤید مۆیس
3- یانەی مانچستەر سیتی . رۆیشتنی راهێنەر رۆبەرتۆ مانشینی و هاتنی راهێنەر مانویل پیلیگرینی
4- یانەی ریال مەدرید . رۆیشتنی راهێنەر جۆزێ مۆرینهۆ و هاتنی راهێنەر كارلۆ ئەنشلۆتی
5- یانەی بەرشلۆنە . رۆیشتنی راهێنەر تیتۆ ڤیلانۆڤا و هاتنی راهێنەر جیراردۆ تاتا مارتینیز
6- یانەی ئینتەرمیلان . رۆیشتنی راهێنەر ئەندریا ستراماچۆنی و هاتنی راهێنەر والتەر ماتزاری
7- یانەی ناپۆلی . رۆیشتنی راهێنەر والتەر ماتزاری و هاتنی راهێنەر رافائیل بینیتیز
8- یانەی بایرەن میونیخ . رۆیشتنی راهێنەر یۆب هاینكس و هاتنی راهێنەر پیپ گواردیۆلا
9- یانەی پاریس سان جێرمان . رۆیشتنی راهێنەر كارلۆ ئەنشلۆتی و هاتنی راهێنەر لۆران بلان
10- یانەی رۆما . رۆیشتنی راهێنەر ئۆریلیۆ ئەندریاتزۆلی و هاتنی راهێنەر رۆدی گارسیا
Top