پێنج یاریزانی كورد بانگهێشتی ئازەربایجان دەكرێن

پێنج یاریزانی كورد بانگهێشتی ئازەربایجان دەكرێن
بە مەبەستی بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتیی باكۆی نێودەوڵەتی لە یاری هونەرە بەرگرییەكان، پێنج یاریزانی كورد بانگهێشتی ئەو پاڵەوانێتییە دەكرێن.
پاڵەوانێتیی باكۆی نێودەوڵەتی لە یاری هونەرە بەرگرییەكان ساڵانە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆری وڵاتان لە وڵاتی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت ئەمساڵیش پاڵەوانێتییەكە لە 17 ی مانگی ئۆكتۆبەرەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درێژە دەكێشێت و بە شێوەیەكی فەرمیش نامەی داوەتی بەشداریكردن بۆ یانەی دووكان نێردراوە.
بۆ ئەم مەبەستە پێنج یاریزانی یانەی دووكان لەو پاڵەوانێتییە بەشداردەبن:
1- وەحید محەمەد عەلی،كێشی 70كگم
2- هیمداد عەلی حەسەن،كێشی 65كگم
3- فەرشاد یوسف عەلی، كێشی 75كگم
4-حەسەن عەلی ئەحمەد :كێشی 80كگم
5-رێبوار لوقمان ئیبراهیم
ساڵی رابردووش دوو یاریزانی كوردستان كە زانا حەربی و هیمداد عەلی بوون بەشداریی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی وڵاتی جۆرجیایان كرد و دوو مەدالیای زیویان دەستەبەر كرد .
Top