لە كەركووك كۆتایی بەخولی ناوبژیوانانی تیروكەوانی كوردستان هات
یەكێتیی تیركەوانی كوردستان لە درێژەی كارو چالاكیی ساڵانەیدا خولێكی ناوبژیوانانی كردەوە كەتیایدا 16 ناوبژیوان بەشداربوو، خولەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بە سەرپەرشتیی راهێنەری نێودەوڵەتی و ناوبژیوان ئازاد سەفوەت خولەكە بەهەردوو شێوازی پراكتیكی و تیۆری وانەكان دەوترانەوە . بەڕێوەچوونی خولێك بۆ ناوبژیوانانی تیروكەوان لە كوردستان بەئامانجی زیاتر پێشكەوتنی ئاست و پێدانی زانیاریی نوێیە بەناوبژیوانانی تیروكەوان لە كوردستان و دوایین ئەو گۆرانكاڕیەی بەسەر یاساكانی تیروكەواندا هات لە جیهاندا، لەم خولەشدا تەواوی زانیارییە نوێیەكان بەپێی یاساكانی ئەو سەردەمە بەناوبژیوانانی تیرو كەوان لە كوردستان وترانەوە.
