لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێرو دهۆك لە دووتاقی كردنەوەی گرنگدان

لە خولی بژاردەی عێراقی  ئەمرۆ هەولێرو دهۆك لە دووتاقی كردنەوەی گرنگدان
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی 31ی خولەكە بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی عێراقی چەند یارییەكی گرنگ بەرێوە بچێت، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لە كاتژمێر 10ی شەو لە یارییەكی زەحمەتدا رووبەرووی یانەی زەورا دەبێتەوە، لەم یارییەشدا بەهۆی سزدانی یانەی هەولێرەوە هاندەران بێ‌ بەش دەبن لە یارییەكەدا، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر دەستی راهێنەری بەتوانای عێراقی ئەكرەم سەڵمان ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ ئەم رووبەروونەوەیە و بەدوای سەركەوتنێكی نوێ‌ دەگەرێن لە خولەكەدا، بۆئەوەی زەورای خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكان رابگرن و خۆیان زیاتر لە خانەكانی پێشەوە نزیك بكەونەوە ركابەری بكەن بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، لەبارەی یارییەكەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەم یارییە گرنگە چاویشمان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە بۆئەوەی زیاتر خۆمان لە ركابەرییەكان نزیك بكەینەوە ویانەی زەوراش رابگرین ، بۆئەم یارییەش سەرجەم یاریزانەكانمان ئامادەن بۆ بەدەست هێنانی باش راهێنەری یانەكەشمان متمانەی تەواوی بە یاریزانان هەیە بۆئەم یارییە یانەی زەوراش یانەیەكی باشە سەركەوتنی ئێمەش لەم یارییە زیاتر لە پێشەنگ و ململانێ‌ كردن بۆنازناوەكە هەوڵ دەدەین.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمرۆ لە كاتژمێر5ی ئێوارە لەسەر یاریگای یانەی شورتە لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شورتەو دهۆك رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت،سەركەوتنی یانەی دهۆك لەم یارییە خزمەتێكی باش بە یانەی هەولێر ئەگەر یانەی هەولێر بتوانێ‌ سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆبەرژەوەندی خۆی بە یەكلای بكاتەوە، لەبارەی یارییەكەی دهۆكیش كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆلچیەكانی یانەی دهۆك: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەم یارییە ئومێدی باشمان هەیە بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین و یانەی شورتەش یانەیەكی باشی ئەم وەرزەیە كەئێستا پێشەنگە بۆیە هەموو هەولێكی ئێمە لە یارییەكەی ئەمرۆ سەركەوتنە بۆئەوەی زیاتر خۆمان لە خانەكانی پێشەوە نزیك بكەینەوە یاریزانەكانیمان ئامادەن بۆئەم یارییە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە.

ئەمەش خشتەی یارییەكانی ترە.

جەوییە-نەجەف

مەسافی-سناعە

كارەبا-تەلەبە

ریزبەندی یانەكان

1-شورتە 63خاڵ

2-زەورا63خاڵ

3-هەولێر53خاڵ

4-جەوییە53خاڵ

5-دهۆك 50خاڵ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top