شەترەنجزانە كوڕوكچە كوردەكان هەوڵی گەیشتن بۆهەڵبژاردە عێراق دەدەن
بریار وایە رۆژی یەك شەمەی داهاتوو كە دەكاتە رێكەوتی 11ی ئەم مانگە لە شاری بەغداد بەمەبەستی دەست نیشان كردنی یاریزانان هەڵبژاردەی كوڕان و كچانی شەترەنجی عێراق پاڵەوانێتی شەترەنجی هەڵبژاردەكانی عێراق ئەنجام بدرێت و ماوەی سێ رۆژ كێبركێیەكان بەردەوامبن، ئەسەعەد ئیسماعیل جێگری سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراقی گوتی: ئێمە پاڵەوانێتیەكی خێرا بە ماوەی سێ رۆژ ئەنجام دەدەین بۆیاریزانانی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراقی بەمەبەستیشمان دیاری كردنی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراقە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بۆبەشداری كردن لە پاڵەوانیتەكانی دەرەوەی عێراق،لە ئاستی كچان 23كچە یاریزانی شارەكانی عێراقی بەشداردەبن و لەئاستی كوڕانیش 14یاریزان بەشدارن بۆئەوەی كێبركێ بكەن لەسەر بەدەست هێنانی پلێتی بوون بە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی ، جێگای ئاماژە پێكردنە لەم پاڵەوانیتیەش لە هەردو ئاست ژمارەیەك كچ وكوڕە یاریزانانی كوردن هەن بۆبەشداری كردن لەم پاڵەوانیتە بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامی باشن بۆئەوەی لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق وەربگێرێن، كچەكانیش بریتین لە هەریەك لە یاریزانان(جوان جەمال، چناروریا، كارین كەمال) لە ئاستی كوڕانیش هەریەك لە كوڕە یاریزانان (ئارپاك وریا، دیدارمحەمەد،نوح عەلی،زۆزك سەلاح، ئاكار عەلی ،نەمیر نورەدین) بەشداری یارییەكان دەكەن بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە.
