عزدەین عەسكەر یانەی سۆلاڤ بەهێزدەكاتەوە

عزدەین عەسكەر یانەی سۆلاڤ بەهێزدەكاتەوە
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی یانەی سۆلاڤی نوێ‌ بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و كێبركێ‌ كردن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە و بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە نایابەكان ، دەستەی كارگێری یانەی سۆلاڤی نوێ‌ شاری كەركوك عزەدین عەسكری راهێنەری پێشووی یانەی كەركوكی وەكو راهێنەری یانەكەی دەست نیشان كرد بۆئەوەی سەرپەرشتی یانەكەی بكات لە خولی پلە یەكی كوردستان، لەبارەی وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەش عزەدین عەسكەر راهێنەری یانەی سۆلاڤی شاری كەركوك گوتی: لەسەر بریاری دەستەی كارگێری یانەی سۆلاڤ ئەركی یانەكەم لە ئەستۆ گرت وەكو راهێنەر، لە بارەی بڕی مووچەكەی وگرێبەستەكەی ناوبراو گوتی: هیچ بڕە گرێبەستێكم وەرنەگراتووە تەنیا موچەیەكی مانگانم هەیە ئەیوش بڕی700 هەزارە و ماوەی گرێبەستەكەم دووساڵە من وەكو راهێنەری ئەم تیپە گۆرانكاری دەكەم لە ریزی یانەكە ئێستا لە گشت و گۆ داین لەگەڵ سێ‌ یاریزانی بەتوانا لە دەرەوەی شاری كركوك یاری دەكەن، ئەم یرایزانانەش لە خولی بژاردەی عێراقی یاری دەكەن یاریزانی بەتوانان بەڵام ناوەكانیان ئاشكرا ناكەین تاكو كۆتایی هاتنی تەواوی گرێبەستەكەیان ، گوتیشی بۆخۆئامادەكردنی تیپەكەمان بۆئەم وەرزە كەمپێكی مەشقی لە وڵاتی ئێران ساز دەكەین لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە بۆ باشتر ئامادە كردنی تیپەكەمان ، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیەو هەوڵ دەدەم

بەهیمەتی هەموو لایەك تیپەكە لە ئاستێكی باش بێت و بچینە خولی نایابی كوردستان.
Top