هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ نۆژەن كرایەوە
دوای ئەوەی بۆماوەیەكی زۆر بوو وەرزش دۆستانی شاری هەولێر لە چاوەڕوانی نۆژەن كردنەوەی هۆڵی داخراوی شەهیدفرەنسۆ هەریری بوون بۆئەوەی چالاكیە جۆراوجۆرەكانی تیپەكەی تێدا ئەنجام بدرێت، لەهەردوو ئاستی كوڕان وكچان بە تایبەتی لە یارییەكانی تۆپی بالە و تۆپی دەست كە زۆربەی چالاكیە وەرزشیەكانی قوتابخانەكان و یەكێتیە وەرزشیەكان ویانەی وەرزشی هەولێری تێدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە لەسەر بودجەی پارێزگاری هەولێرسەرجەم هۆلەكە سەر لەنوێ نۆژەن كرایەوە بەم نۆرژەن كردنەوەش كەئێستا تەواوی كارەكانی بە كۆتایی هاتووە لە نۆرەن كردنەوەی تارتانی هۆلەكەو سەر لەنوێ نوێ كردنەوەی بەشەكانی یاریگاودانانی بلاجكتۆری گەورە بۆ یاریگاكە كە ئەم كارە ژمارەیەكی زۆری وەرزشوانانی لە شاری هەولێر دڵخۆش كرد، لەبارەی نۆژەن كردنەوەی هۆڵی دخراوی هەولێر ، بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی هەولێر گوتی: بەڕاستی كارێكی یەكجارگەورەیان كردن بە نۆژەن كردنەوەی ئەم هۆڵە داخراوە تەواوی تێچوونی بڕی پارەی پێویست لەسەر بودجەی پارێزگاری هەولێر نۆژەن كراوتەوە، لێرەوە سوپاسی پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر دەكەین كە بەردەوام وەكو خەمخۆری
ورەزشی شارەكەمان دێنە پێش لە هەموو كات خزمەت شارەكەیان دەكەن، نۆژەن كردنەوەی ئەم هۆڵە داخراوە كە ماوەیەكی زۆرە پێویستی بە نۆژەن كردنەوە بووە چونكە لۆدێكی زۆری لەسەر بووە تەواوی یانەكان و یەكێتیە وەرزشیەكان چالاكییەكان لەسەر گۆڕەپانی ئەم هۆڵە داخراوە ئەنجام داوە، بگرە بە چاڵاكی قوتابخانەكانیش بە نۆژەن كردنەوەی ئەم هۆڵەش وەرزشوانانی شاری هەولێر دڵخۆش بوون ، هەمویان سوپاسی پارێزگاری هەولێر دەكەن بۆ خزمەت كردنی بەردەوامیان ، ئێمەش هیوامان وایە گرنگی زیاتر بە كردنەوەی هۆڵەكانی بدرێت لە شاری هەولێر چونكە لە ئێستادا تەنیا چەند هۆلێك هەن كە ئەویش بەشی ئەو ژمارە زۆرەی وەرزشكاران ناكات.
