یانەی دهۆك یاریزانانی خۆی سزادا
دوای ئەوەی یانەی دهۆك لەنێو یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكە دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكرابوو لەسەر دەستی یانەی نەفتی شاری بەغداد بەم ئەنجامەش دەستەی
كارگێڕی یانەی دهۆك ناڕازبوو لەم ئەنجامە خراپە كە هەلێكی باش بوو بۆئەوەی یانەكەیان سەركەوتن بەدەست بهێنێت و چەند خانەیەك بچێتە پێشەوە لە خولی یانەكانی عێراق، بەڵام بەم ئەنجامە خراپە هەر لە شوێنی خۆیان مانەوە بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە خانەی شەشەم، لەبارەی سزادانی یاریزانانی یانەكەیان محەمەد سەعید ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك گوتی: ئێمە ئەم یاریزانانەمان بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزاداوە بۆ هەر یاریزانێك ئەم كارەشمان ئێمە بەسزای نازانین چونكە ئەوە سزا دان نیە بەڵكو ئێمە ئەو كارەمان كردوە بۆئەوەی یاریزانان بگەرێنەوە ئاستی راستەقینەی خۆیان كە وونیان كردوە بۆچی لە یاری هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆمان سەركەوتوو بووین كەچی لە نێو یاریگای خۆمان دووچاری شكست بێن، دەبێ یاریزانەكان بەخۆیان بێنەوە لەم كارە هەست بە بەرپرسیاریەت بكەن و لە یارییەكانی داهاتوو ئەنجامی یانەكە بگۆڕن و بگەرێنەوە ئاستی راستەقینەی خۆیان كەپێشتر پێشكەشیان كردوە، لەبارەی راگرتنی ساڵح سدیری یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەكەش گوتی ساڵح یاریزانێكی بەتوانایە بەڵام ئەو فێلی لە دەستەی پزیشكی یانەكە كردوە پێكانی هەبووە وای نەگوتووە هۆكار بووە بۆئەنجامی خراپ لە یاری پێشووتر گوتی ئامادە نیمە، بەڵام ئێمە بۆئەوەی ئەم كارە دووبارە نەكاتەوە سزامان داوە هەر چەندە ناوبراو رۆلێكی باشی گێراوە لە یانەكەش بەڵام نابێ بەم شێوەیە مامەڵە بكات .
