خولێكی تێنسی سەرمێز بۆ یانەكانی شاری سلێمانی تەواو بوو
ئەم پاڵەوانێتییە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، دوای ڕكابەرییەكی بەهێزیش ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەم شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی خونچەی كوڕان ژیار نەوزاد و ئاریا ئیدریس لەیانەی ئاشتی پلەكانی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی خونچەی كچان لەنیا هێڤی لەیانەی سیروانی نوێ و سانا نەوزاد لەیانەی ئاشتی پلەكانی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی بێچوەشێرانی كوڕان دیاكۆ عوسمان لەیانەی ئاشتی پلەی یەكەم و بەڵێن سەلام لەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەم و محەمەد عومەر لەیانەی سلێمانی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی بێچوەشێرانی كچان هەریەك لەیاریزانان ئەوین عەلی و ئەژین عەلی و زین سەفین لەیانەی ئەفرۆدێت پلەكانی یەكەم تا سێیەمیان بەدەستهێنا.
