تۆر دۆ فرانس.. كریس فرۆم نازناوەكەی مسۆگەركرد
پاڵەوانێیتی 2013 تایبەتمەندیی خۆی هەبوو چونكە پاڵەوانێتیی ژمارە 100 بوو كە لەساڵی 1903 دەستی پێكردووە و لە ساڵانی جەنگی دووەمی جیهان لە 1939 تا 1947 ئەنجام نەدراوە، تا ئێستاش پایسكلسوارانی فەرەنسا 36 نازناویان بەدەست هێناوە ئینجا پایسكلسوارانی بەلژیكا بەپلەی دووەم دێن بە 18 نازناو و ئیسپانیا بە 12 نازناو و ئیتالیا بە 9 نازناو و لۆكسەمبۆرگ بە 5 نازناو و ئەمریكا بە 3 نازناو و دوو نازناو بۆ پایسكلسوارانی بەریتانیا و هۆڵەندا و سویسرا و یەك نازناو بۆ پایسكل سوارانی ئەڵمانیا و ئوستورالیا و دانیمارك و ئێرلەندا .
ریزبەندی كۆتایی پایسكلسوارانی تۆر دۆ فرانس لە ساڵی 2013 بەم شێوەیە بوو :
1- كریس فرۆم لە بەریتانیا 83.56.40 كاتژمێر
2- نایرۆ كوینتانا لە كۆلۆمبیا بە جیاوازی 4.20 خولەك
3- خواكین رۆدریگز لە ئیسپانیا بە جیاوازی 5.04 خولەك
4- ئەلبرتۆ كۆنتادۆر لە ئیسپانیا بە جیاوازی 6.27 خولەك
5- رۆمان كرۆیزیگەر لە كۆماری چیك بە جیاوازی 7.27 خولەك
