هەولێر ئەكرەم سەلمانی دەست نیشان كرد

هەولێر ئەكرەم سەلمانی دەست نیشان كرد
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی یانەی هەولێر دووچاری دووشكست هات لەسەر یەك لە یارییەكانی خولی تۆپی پێی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە سەر دەستی هەریەك لە یانەكانی دهۆك و بەغداد بەم هۆیەش دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بیر لە هێنانی راهێنەرێكی بەتوانا دەست نیشان بكات بۆئەوەی ئەركی مەشقی یانەكە بەرێوە ببات لە خولی بژاردەی عێراقی، یانەی هەولێر پەیوەندی بە حەكیم شاكری راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كردبوو بۆئەوەی ئەركی مەشقی یانەكە لە ئەستۆ بگرێت تا كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەزری خولی عێراقی، لەلایەن خۆشیەوە ناوبراو ئامادەبوو مەشقی یانەی هەولێرلە ئەستۆ بگرێت بە پرسكردن و ڕازی بوونی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ، بەڵام لە دواین ساتەكانی هاتنی بۆشاری هەولێر لە بەلێنەكەی پەشیمان بوویەوە كە بریار بوو بێتە یانەی هەولێر بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەی هەولێربەهۆی كێشەی خێزانی، لەبارەی هاتن و یان نەهاتنیشی بۆیانەی هەولێر بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارێگری یانەی هەولێر گوتی: ئێمە بریاری كۆتایمان لەگەڵی دابوو بۆئەوەی مەشقی یانەی هەولێر لە ئەستۆ بگرێت و خۆشی بەلێنی ئەوەی دابوو كەبێتە شاری هەولێر بۆلەباوەش گرتنی ئەم ئەركەی بەڵام دەلێن پاشگەز بێتەوە لەهاتنی بۆیانەی هەولێر تا ئێستاش دیار نیە كە كێ‌ ئەركی مەشقی یانەی هەولێر لە باوەش دەگرێت وگوتیشی هەر كەسێك بێت عومەر مەجید وەكو یاریدەدەر لەگەڵی بەردەوام دەبێت،ئەم شەویش یانەی هەولێر بەفەرمی ئەكرەم سەلمانی بۆپۆستی راهێنەرایەتی یانەكە دەست نیشان كرا.
Top