لاوانی كوردستان سێ‌ یەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد

لاوانی كوردستان سێ‌ یەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد
كارزان كانەبی

لە درێژەی یارییەكانی پاڵەوانێتی نۆروای كۆپ لە وڵاتی نەروێژ، هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە سێ‌ یەم یاری خۆیدا رووبەرووی تیپی فلۆی نەروێژی بووە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بە تیپكی توكمەوە یارییەكەیان ئەنجامدا بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەكە سەمیر بابۆ، یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بە هەمان سیناریۆی یارییەكانی تری توانی ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا پێشكەش بكات، بەتەواوی كۆنترۆلی یاریگای كردبوو لە هەموو لایەكەوە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی تیپی فلۆ لە یارییەكەشدا هەڵبژاردەی كوردستان یارییەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ بردەوە، گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگای هەریەك لە یاریزانان رێكارهاشم و ئاسۆ رۆستم تۆماریان كرد، لەم قۆناغەش هەڵبژاردەی كوردستان بە سەركەوتنی سێ‌ یاری لەسەر یەك بە كۆكردنەوەی 9خاڵ گەیشتە یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی یارییەكەش سەمیر بابۆ راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان گوتی: ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كردوە لەم سێ‌ یارییەی رابردوو توانیمانە لەهەر سێ‌ یاری سەركەوتن بەدەست بهێنین و ئەنجامەكانیشمان دڵخۆشكەر بووە یاریزانەكانیش بەتەواوی رێنماییەكانی ئێمە جێ‌ بەجی دەكەین و بەرهەمەكانیشمان سەركەوتن بووە گەیشتنمان بە قۆناغی داهاتوو بووە.
Top