کاسیاسیش کەوتە رکابەریکردن
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ووڵاتی ئەمریکا کاسیاس دەڵێت " ئەوە ئاشکرایە کە دەمەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکەم و هەموو هەوڵیک دەدەم بۆ ئەوەی لە پلانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەردا بم.
سەبارەت بە جیاوازی نێوان مۆرینۆ و ئەنچیلۆتی ، کاسیاس دەڵێت " من لەگەڵ ئەنچیلۆتی ڕاهێنان دەکەم ئێستا ، نامەوێت جیاوازییەکی دیاریکراو لە نێوان مۆرینۆ و ئەنچیلۆتیدا بکەم.
هەروەها دەڵێت " رکابەریکردنی بۆ پێکهاتەی سەرەکی کارێکی دروستە ، تیپێک دوو گۆڵچی باشی تێدا بێت ، پێویستە هەوڵی ئەوە بدەیت کە بە سەرەکی یاری بکەیت.
کاسیاس لە ئێستادا کەوتۆتە رکابەریکردنی دیگۆ لوپێزی گۆڵچی یانەکەی بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکات ، وە پێشتریش لوپێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو هەموو هەوڵیک دەدات بۆ گرتنی پێکهاتەی سەرەکی.
لە وەرزی ڕابردوودا کاسیاس توشی پێکان بوو ، هەرچەندە پێشبینی دەکرا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی ، بەڵام ڕیاڵ مەدرید گریبەستی لەگەڵ سیگۆ لوپێز ئیمزا کرد و کاتێک کاسیاس لە پێکان چاکبوویەوە هەر لوپێز گۆڵجی سەرەکی بوو ، سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژنامەیەک باسیان لە دروستبوونی کێشە دەکرد لە نێوان مۆرینۆ و کاسیاسدا.
خەندان
