کچە هاندەرێک ، شکستی بەڕاهێنەری بایرن میونخ هێنا

کچە هاندەرێک ، شکستی بەڕاهێنەری بایرن میونخ هێنا
کچە هاندەرێکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ، شکستی بە ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هینا.

لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا و لە پێشبڕکێیەکدا ، کە دوو رکابەر نمایشیاندەکرد، ئەوانیش کچێکبوو کە هاندەرانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و رکابەری بایرن بوو ، هەروەها ئەوی دیکەش یوب هاینکسی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونخ بوو.

کچە هاندەرەکە بە ئەنجامی 4-3 لە یوب هاینسکی ڕاهێنەری مێژووی بایرن میونخ دەباتەوە.

هاینکس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وازی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونخ هێنا و پیپ گواردیۆلا شوینی گرتەوە ، بەڵام توانی چەندین نازناوی گەورە بەدەستبهینێت ، لەوانە خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی ئەڵمانیا و بۆندسلیگا.



خەندان
Top