جارێکی تر مارادۆنا لە ڕۆژنامەنوسان دەدات
لە ماوەی ڕابردوودا ، مارادۆنا کاتێک لەگەڵ کوڕەکەی دەبێت ، ڕۆژنامەنوسێک دەیەوێت وێنەی بگرێت ، بەڵام مارادۆنا بەشەق دەکەوێتە گیانی ڕۆژنامەنوسەکە و لێیدەدات.
لەم هەفتەیەشدا کاتێک مارادۆنا لە ماڵی باوکی یەتە دەرەوە لە گەڕەکی " فیا دیفۆتۆ" ، هێرشدەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسێک بەهەمان شێوە.
ئەو ڕۆژنامە نوسە ناوی " ئینریکی گارسیا"یە ، دەڵێت " مارادۆنا بە شيق کەوتۆتە گیانم و ئازاری پێگەیاندووم ، هەروەها ووتیشی ، دەبێت سکاڵآی یاسایی تۆمار بکەم دژی لەلای پۆلیس بۆ ئەوەی ئەم ڕەفتارە دووبارە نەکاتەوە.
ئینریکی دەڵێت " پێشتر کێشەم لەگەڵ مارادۆنا هەبووە ، بەڵام ئەم جارەیان بەبێ هۆکار لێی داوم.
خەندان
