ئەمشەو نیمار یەکەم یاری بۆ بەرشلۆنە دەکات
دوێنێ دووشەممە ،نیمار گەیشتەوە یانەی بەرشلۆنە و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا ، هەروەها سەرجەم یاریزانە بەشداربووەکانی جامی کیشوەرەکان گەڕانەوە ریزەکانی یانەکەیان و یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ تاتا مارتینۆی ڕاهینەردا ئەنجامدا.
ئەمشەو نیمار بەشداری یەکەمین یاری یانەی بەرشلۆنە دەکات ، بەڵام ڕاهێنەری نوێ سەرپەرشتی یارییەکە ناکات و ڕۆرا بەڕێوەی دەبات.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ، پێدەچیت ڕۆرا لە گێمی دووەمدا یاری بە نیمار بکات.
خەندان
