ئەمرۆ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان دووەم یاری خۆی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان دووەم یاری خۆی ئەنجام دەدات
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی نۆر وای كوپ كە یارییەكانی لە وڵاتی نەورێژلە ئۆسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت، بریارە ئەمرۆ دووشەممە لەكاتژمێر 3ی دوای نیوەرۆ بە كاتی ئەوروپا هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە دووەم یاری خۆیدا رووبەرووی تیپی ئەسكۆی وڵاتی نەورێژ ببێتەوە لە پاڵەوانیتیەكە، ئەم یارییەش بۆهەڵبژاردەی كوردستان گرنگی خۆی دەبێت بۆئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی باش بەدەست بهینێت و بتوانێ‌ لە دواین یاری خولەكەش لەبەرامبەر تیپی فلۆی نەروێژی ببێتەوە، بۆ ئەم پاڵەوانیتیەش هەڵبژاردەی كوردستان شان بە شانی 88 تیپی جۆراوجۆر لە كێبركێ‌ دایە بۆەبدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە ئاستی لاوان تیپەكانیش دابەشكراون بۆسەر چەند گورپێك و هەڵبژاردەی كوردستان لە گروپی 12م دایە، بۆئەم یارییەش سەمیر بابۆ راهێنەری هەڵبژاردەی دووەمی كوردستان پلانی باشی داناوە بۆئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ‌، ئامادەكاری باشیان كردوە سورن لەسەر بەدەست هێنانی سەركەوتن لەم یارییە.
Top