مێركاتۆی هاوینه | ناپۆلی و مان سیتی هێشتا یاریزانی تریان ده‌وێ و سبه‌ی سیسك دوابڕیاری خۆی ده‌دات
* سبه‌ی سیسك فابریگاسی یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی دوایین بڕیاری خۆی له‌باره‌ی چوونی بۆ مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكراده‌كات.
* ڤالنسیای ئیسپانی ده‌یه‌وێت خافێر هێرناندێز(چیچاریتۆ)ـی یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات.
* رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد رافایل بینیتیزی راهێنه‌ری ناپۆلی ئیتالی داوای ئالێكس سانچێزی یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌كات.
* ریال مه‌دریدی ئیسپانی سووره له‌سه‌ر كرینی گاریس به‌یلی یاریزانی تۆتنهامی ئینگلیزی له‌م هاوینه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌كی تری به‌بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ + دی ماریا + كوێنتراو پێشكه‌شی یانه ئینگلیزییه‌كه كرد.
* تا ئێستا داهاتووی جۆلیۆ سیزاری گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی كوینز پارك رینجه‌رزی ئینگلیزی نادیاره‌و چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وڕوپی چاودێری ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌كه‌ن.
* رافایل بینیتیزی راهێنه‌ری ناپۆلی فابیۆ كوێنتراوی یاریزانی ریاڵ مه‌دریدیشی ده‌وێت.
* ترابزۆن سپۆری توركی به‌رامبه‌ر مڵیۆنێك یۆرۆ جۆزی بۆسینگوای پورتوگالی برده ریزه‌كانی.
* سانتی كازۆرلای یاریزانی ئارسناڵ هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی باس له‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ره‌تده‌كاته‌وه .
* كریستیان تیۆی یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه .
* یۆڤانتوسی ئیتاڵی ئۆفه‌رێكی به‌بڕی 5،5 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ناپۆلی كرد بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له زۆنیگای به‌رگریكاری.
* ناپۆلی ئیتاڵی و پۆرتۆی پورتوگالی نزیكن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جاكسۆن مارتینێزی هێرشبه‌ری كۆلۆمبی بگه‌ونه رێككه‌وتن .
* لیڤه‌رپوولی ئینگلیزیش سۆلدادۆی ده‌وێت .
* پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ئاماده‌نیه ماركۆ ڤێراتی بفرۆشێت.
* مانوێل پیلیگرینی راهێنه‌ری مان سیتی هێشتا به‌نیازی هێنانی یاریزانی تره .
