ئەمرۆ لە نەروێژپاڵەوانێتی نۆروای كۆپ دەست پێدەكات هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان وگرێی بەیەك دەگەن
بریارە ئەمرۆ یەك شەممە لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەورێژ بەبەشداری هەڵبژاردەی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی نەورێژی پاڵەوانێتی (Norway Cup)بەشداربێت لە ئاستی هەڵبژاردەكانی تەمەن 17بۆ19ساڵ ، بۆئەم پاڵەوانیتیەش هەڵبژاردەی كوردستان ئامادەكاری باشی كردبوو لە هەرێمی كوردستان و چەندین یەكەی مەشقی توكمەی ئەنجامدابوو بە هیوای بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم پاڵەوانیتیە، شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆوڵاتی توركیا لەوێشەوە بۆوڵاتی نەروێژ گەشتیان كردوە بۆبەشداری كردن لەم پاڵەواتینیە، بریارەیشە ئەمرۆ یەك شەممە هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری خۆی لەبەرامبەر تیپی گرێی نەروێژی لەكاتژمێر یەك و 15خولەك بەكاتی نەروێژ ئەنجام بدرێت، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش بۆیارییەكەی ئەمرۆ سەمیر بابۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لەم بارەیەوە گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە ئێمە هەر چەندە ماوەی گەیتشنمان بۆنەروێژ زۆر نەبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین ئەنجامی باش تۆماربكەین و بەهیوای سەركەوتن هاتووین و تیپەكەشمان ئامادەكاری باشی كردوە، لەلایەن خۆشیەوە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: ئێمە بەردەامین لە هاوكاری كردنی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بەردەوام ئاگامان لە تیپەكە بووە و هەموو پێداویستیەكان و كارئاسنیەكانمان بۆئەنجام داوە ، ئومێدی زۆرمان بەو تیپە هەیە وپشتیوان بەخوا ئەمرۆ دەتوانین سەركەوتن بكەینە دیاری بۆهاندەرانی كوردستانیان لە دەرەوەو ناوەوە هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە.
