ڕاپۆڕت: هه‌شت وته‌ی زێرین له‌ مێژووی تۆپی پێ دا

ڕاپۆڕت: هه‌شت وته‌ی زێرین له‌ مێژووی تۆپی پێ دا
له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و یاریه‌ دۆستانه‌كان و فه‌رمی یه‌كان، له‌مێژووی تۆپی پێدا چه‌ند وته‌يه‌کی جوان هه‌ن له‌لايه‌ن ڕاهێنه‌ران و ياريزانانه‌وه‌ وتراون که‌ بونه‌ته‌ بايه‌خێکی زۆر له‌لای که‌سايه‌تييه‌ وه‌رزشييه‌کانه‌وه‌ وه‌ک نه‌خشی سه‌ر به‌ردی لێ هاتووه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌و وته‌ کاريگه‌رانه‌ن :
1.فێرگیسۆن : ئه‌گه‌ر زیدان و 10 ته‌خته‌ دار له‌ ژێر ده‌ستی مندا بوايه‌ ، ئه‌وا خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپام زۆر به‌ ئاسانی به‌ده‌ست ده‌هێنا .
2.بۆفۆن : هیچ جارێك له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆمدا نه‌ترساوم ته‌نها یه‌ك جار نه‌بێت ،كاتێك سه‌یری چاوه‌كانی “زیدان”م ده‌كرد كه‌وا خه‌ريکی جێ به‌جێ کردنی لێدانی سزا بوو له‌دژی من له‌ مۆندیالی 2006 دا.
3.زیدان : رۆنالدۆیی به‌رازیل باشترین یاریزانی جیهانه‌ ،چونكه‌ تاكه‌ یاریزان بوو كه‌وا ماڵدينی تێپه‌ڕاند .
4.رۆنالدۆ : من ئێستاش یاری ئه‌كه‌م ،به‌لام له‌شم ئه‌و توانایه‌یی نیه‌ .
5.گاتۆزۆ : كاتێك تۆپ له‌ژێر پێ یه‌كانی پێرلۆ دابوو له‌خۆم ئه‌پرسی : ئایه‌ من یاريزانی تۆپی پێم؟
6.بیرلسكۆنی: پیرلۆ وه‌كو برين وایه‌ ،كاتێك ئه‌بینم یاری بۆ یۆڤانتۆس ئه‌كات ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و برينه‌ قوڵتر ئه‌بێته‌وه‌ .
7.رێبێری : زۆر له‌ پزيشکه‌كان هه‌وڵ یاندا بۆ ئه‌وه‌ی سوتانه‌كه‌ی سه‌ر ده‌م و چاوم چاره‌سه‌ر بكه‌ن ،به‌لام من ووتم ئه‌مه‌ خه‌لاتی خوای گه‌وره‌یه‌ وازی لێ بهێنن .
8.رۆنالدینیۆ : خۆزگه‌م ئه‌خواست ،بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تر یاریم له‌گه‌ل میسی بكردایه‌ .
Top