یەکێتی تۆپی پێێ عێراق سزای هەردوو یانەی هەولێر و سلێمانیدا
عەلی جەباری سەرۆکی لیژنەکە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی لە لێدوانێکیدا بۆ " شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاندووە " لیژنەکەمان بڕیاریدا بەوەی یانەی هەولێر سزا بدات ئەویش بە بێبەشبوونی هاندەران بۆ دوو یاری.
هەروەها جگە لەوەش ، بریاریانداوە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی وەک سزا بسەپێنن بەسەر یانەی هەولێردا ، ئەمەش دوای ئەو ئاژاوەیەی لە یاری نێوان هەولێر و دهۆکدا ڕوویدا لە یاریگای فرەنسۆ هەریری.
هەروەها جەبار ووتیشی " لیژنەکەمان بڕیاریداوە بە سزادانی یانەی سلێمانی کە هاندەران لە یەک یاریدا ئامادە نەبن و هەروەها سزادانی ٥ ملیۆن دیناری عێراقی ، ئەمەش بەهۆی هاندەرانییەوە کە لە یاری بەرامبەر بە یانەی مینا ئەنجامیاندا ، لە هەفتەی ١١ی جەولەی دووەمی خولی بژاردەی عێراق.
خەندان
