لە خولی بژاردەی عێراقی سلێمانی و كەركوك ئەم هەفتەیەش تامی سەركەوتنیان نەكرد

لە خولی بژاردەی عێراقی سلێمانی و كەركوك ئەم هەفتەیەش تامی سەركەوتنیان نەكرد
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی گەڕی 11هەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، دوو یاری گرنگ لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوون. یانەی سلێمانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری نەجەف بووە میوانی یانەی نەجەف لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی ئەم هەفتەیەش نەیان توانی ئەنجامی یارییەكانیان لە خولی بژاردەی عێراقی بگۆرن و دووچاری شكستێكی تر هاتن ولەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی نەجەف توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ یارییەكە ببەنەوە ، لە تایمی یەكەمی یارییەكە یانەی خاوەن یاریگا لە خولەكی 4ی یارییەكە لەرێگای یاریزان كەرارمحەمەد توانی گۆلێك بۆیانەی نەجەف تۆماربكات و لە خولەكی 16ی یارییەكە یاریزان مەحمود ئامنە توانی گۆڵی یەكسان بوونی یانەی سلێمانی تۆماربكات و لە خولەكی 34ی یارییەكە بەر ێگای لێدانی سزا كەرارجاسم توانی ۆگڵی دووەمی یانەی نەجەف تۆماربكات و ئەم تایمە بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی نەجەف بە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگاو هاندەران دەست پێشخەر بوون لە تۆماركردنی گۆڵ و لەم ناوەشدا لە خولەكی 63ی یارییەكە یاریزان كەرارجاسم گۆڵی دووەمی خۆی و سێ‌ یەمی یانەیكەی تۆماركرد،لە خولەكی 73ی یاریزان حەیدەر عەبدول عەزیز گۆڵی چوارەم و كۆتایی یانەی نەجەفی

تۆماركرد، لە خولەكی 77ی یارییەكەش هۆزان ئیسماعیل بەر ێگای لێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەی سلێمانی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی زیاتریان دەدا ،بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ ئاكاك بوو سەرئەنجام یارییەكە بۆبەرژەوەندی یانەی نەجەف بە ئەنجامی(4-2)گۆڵ كۆتایی هات و یانەی سلێمانی دووچاری هەژدەمین شكست هات لە خولەكەدا، یانەی كەركوكیش لە شاری بەغدا بووە میوانی یانەی نەفت لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن ، بەڵام لە ئەنجامی كۆتایش تووشی دۆڕان هاتن بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ یانەی كەركوكیش درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی داوە زیاتر ئەگەری دابەزینی بۆخولی پلە نایاب نزیك بۆتەوە لە دواین ریزبەندی یانەكان مایەوە.
Top