بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
* یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆندێكی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای ئەدینسۆن كاڤانی مۆر كرد بەرامبەر بە 64 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆ لەهەر ساڵێكدا، بۆندەكەش بۆ ماوەی پێنج ساڵە .
* یانەی لیڤەرپول بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی یاریزان ستیڤن جیراردی درێژكردەوە تا ساڵی 2015، جیرارد 630 یاری بۆ یانەی لیڤەرپول ئەنجامداوە و 138 گۆڵی تۆماركردووە .
* یاریزانی بەرازیلی مایكۆن دۆگلاس بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتالی كرد .
* یاریزانی یانەی بەرشلۆنە تیاگۆ ئەلكانتارا ماڵئاوایی لە هاوڕێكانی كرد و بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بایرەن میونیخەوە كرد .
* یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەفەرمی یاریزان دێڤید ڤیای پێشكەش بەدەزگاكانی راگەیاندن كرد .
* یانەی ڤیۆرەنتینا یاریزانی تازەی خۆی ماریۆ گۆمێز بە دەزگاكانی راگەیاندن ناساند و درێسی ژمارە 33 ی پێدا .
