كچانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەكانی پێشەوەی تێنسی سەر زەوی عێراقیان وەرگرت

كچانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەكانی پێشەوەی تێنسی سەر زەوی عێراقیان وەرگرت
دوای كێبڕكێیەكی بەهێزی سێ رۆژەیی 50 كچە تێنسزانی10 یانەی بەشداریی پاڵەوانییەتی تێنسی سەر زەوی یانەكانی عێراق، كچانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئەنجامێكی گەورە تۆمار بكەن.
یارییەكانی ئەم پاڵەوانییەتییە لە گۆڕەپانی ئەكوا پارك لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئەنجامی كۆتایی كێبڕكێكان بەمشێوەیە بوو :
ئاستی 8 ساڵی : ئاڤێستا شێخە پلەی یەكەم یانەی دهۆك، لاڤە رۆستەم پلەی دووەم یانەی نیشتمان، ئاڵا ناسڕ پلەی سێیەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
ئاستی 10 ساڵی : نەبا عەباس پلەی یەكەم یانەی ئافرەتانی دیالە، فەی لەبید پلەی دووەم یانەی ئافرەتانی دیالە، سارا عیماد پلەی سێیەم یانەی دهۆك.
ئاستی 12 ساڵ : فەرەح ئەیاد پلەی یەكەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر، سارا ئەڤدەل یانەی دهۆك.
ئاستی 13 ساڵ : جینان ناسڕ پلەی یەكەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر، كەڤوك شەعبان پلەی دووەم یانەی دهۆك، ژینا بەختیار پلەی سێیەم یانەی سلێمانی.
Top