یانەی زێرەڤانی پەشیمان بووە لە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر یاریزانێكی خۆی

یانەی زێرەڤانی پەشیمان بووە لە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر یاریزانێكی خۆی
كارزان كانەبی

هەر چەندە بریار بوو یانەی وەرزشی زێرەڤانی بەفەرمی لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سكاڵا لەسەر یاریزانی پێشووی یانەكەی ئەحمەدمەئمون تۆماربكەن ، دوای ئەوەی بەبێ‌ پرسی یانەكەی ریزی یانەی زێرەڤانی جێهێشتبوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆك مۆركردوە بۆئەوەی بۆوەرزی ڕابردوو بە فەرمی لە ریزی یانەی دهۆك یاری بكات، لەم بارەشەوە بۆسایتی گوڵان عەبدولخالق ئەحمەد گوتی: ئێمە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەفەرمی بە شێوەی خواستن گرێبەستمان لەگەڵی كردبوو بۆئەوەی لە ریزی یانەكەمان توانێ‌ درێژە بە وەرزش كردنی خۆی بدات و لەگەڵ یانەكەمان بتوانێ‌ ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت بۆماوەی یەك وەرز بوو گرێبەستەكەی لەگەڵ ئێمە لە

خولی كوردستان و پاڵەوانێتی مارسیلیای فەرەنسا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بەڵام بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەكەمان ئاگاداری نەبووینە كە یانەكەمانی جێهیشتوە ، گوتیشی ئەو لەلایەن خۆیەوە بە ئێمەی ووتوە كە بە ڕاهێنەری یانەكەمان گوتوە دەروم، ئێمە بریار بوو بە فەرمی سكاڵای لە دژی تۆماربكەین لە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بەڵام پاشگەز بووینەوە لە تۆماركردنی سكاڵاكەمان بەهۆی ئەو پەیوەندیەی لە نێوان ئێمەو یانەی دهۆك هەیە ئێمە بەردەوام هاوكاری یەكترین لە وەرزش كردن و پەیوەندیمان بە هێزە بۆیە وامان بێ‌ باش بوو بچێتە یانەی دهۆك.
Top