میسی پاڵپشتی خۆی بۆ راهێنه‌ری به‌رشلۆنه دووپاتده‌كاته‌وه
میسی خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس لهوهدهكهن تاتا پاڵێوراوی یه‌كه‌مه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی به‌رشلۆنه و باس له‌تواناكانی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌كات.
له‌لێدوانێكیدا میسی ووتی: تاتا راهێنه‌رێكی به‌توانایه و ئه‌وه‌شی به‌به‌ڵگه له‌خولی ئه‌رژه‌نتینیدا سه‌لماندووه، ئه‌و ده‌زانێت چۆن تیپێكی تۆكمه دروست بكات و له‌تۆپی پێیدا یه‌كێكه له نموونه جوانه‌كانی راهێنان لای من.
خه‌ندان
