پاڵەوانیەتی ویمبلدۆن مۆرای دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماردەكات
دوابەدوای یارییەكەش ئەندی مۆرای بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند یاریەكە زۆر بەهێزبوو بەجۆرێك دەتوانم بڵێم باوەڕ ناكرێت چۆن توانیم سەربكەوم بەتایبەت سێ خاڵی كۆتایی یارییەكە، بۆیە من زۆر زۆر دڵخۆشم.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆكرد چەندین جار لەگەڵ نۆڤاك بەریەك كەوتوون ئەو یاریزانێكی زۆر لێهاتووە و دەزانێت چۆن یاری بكات، بەڵام هەموو لایەك ئارەزووی ئەوەی دەكرد یاریزانێكی بەریتانی بۆیەكەم جار ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت وهیوادارم هەموو لایەك چێژی لەیاریەكە وەرگرتبێت.
لەبەرامبەردا دیۆكۆڤیتش رایگەیاند: پیرۆزبایی لە مۆرای دەكەم، ئەو شایستەی بردنەوە بوو و یاریەكی زۆر سەرنج راكێش و جوانی پێشكەشكرد.
