رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیكەی 30 داواكاری پێشكەشكراوە بۆ فرۆشتنی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی بەرازیلی ریكاردۆ كاكا.هەروەها رۆژنامەی ناوبراو ئاشكرای كردووە گرنگترین ئەو یانانەی ئارەزوو دەكەن ریكاردۆ كاكا یارییان بۆ بكات بریتین لە هەریەك لە میلان و ئینتەر و یۆڤانتۆس و رۆما لەئیتالیا، مان یونایتد و مان ستی وچێلسی و ئەرسنال و لیڤەرپول و تۆتنهام لەئینگلتەرا، پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ لە فەرەنسا، بایرن میونشن لە ئەڵمانیا، رۆبن كازان و ئەنجی لە رووسیا، ملگە لە ئیسپانیا، گەلەتەسەرای و فەنەر باخچە لەتوركیا، ساوپاولۆ و كۆرنتیانزو فلامنگۆ و سانتۆس و فلومینسی و گیرمیۆ لە بەرازیل، هەروەها كوانگتشۆ و شانگهای شینهوا لە چین، لۆس ئەنجلوس گالاكسی و نیویۆرك ریدبۆلز، ئۆرلاندۆ سیتی لەئەمەریكا. ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كاكا بۆ بەسەر بردنی پشوو رووی كردۆتە وڵاتی چین و لەلێدوانێكیشدا رایگەیاند: پێم باشترە لە ریال بمێنمەوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی دوایین هەل لەگەڵ راهێنەری نۆێی یانەكە كارلۆ ئەنشلۆتی، بەڵام بەبوونی یاریزانان ئۆزیل و مۆدریتش و هێنانی ئیسكۆ بۆ ریال مەدرید دەبێت كاكا هەوڵی خۆماندوبونێكی زیاتر بدات تا شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی بكاتەوە.
شایانی باسە لەماوەی رابردوو كاكا نەیتوانی وەك ئەستێرە دەربكەوێت و شوێنی خۆی لە پێكهاتەی ریال جێگیر بكات، بەڵكو زۆربەی كات لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتبوو هەرچەندە ساڵانە مووچەیەكی باشی بەدەست دەكەوت كە بری نۆ ملیۆن یۆرۆ بوو لەگەڵ گرێبەستی گواستنەوەی بۆ ریال بەبڕی 67 ملۆن یۆرۆ