میسی داوا لەنیمار دەكات لەم وەرزەدا نازناو بۆ بەرشلۆنە بەدەست بهێنن

میسی داوا لەنیمار دەكات لەم وەرزەدا نازناو بۆ بەرشلۆنە بەدەست بهێنن
یاریزانی ئەرژەنتینی و یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی هیوای خواست لە وەرزی نوێی ئەمساڵدا زۆرترین دەسكەوت بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت، لەمیانەی گەشتەكەی بۆ ئەمەریكا لیۆنیل میسی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئامانجمان بەدەستهێنانی زۆرترین پاڵەوانییەتییە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی ببێتە سەرەتایەكی باش لەدوای وەرزی رابردوو ئەمەش مكوربوونی ئێمەیە لەهەر ئاستەنگێك و لای خۆمەوە گشت توانایەكم دەخەمە گەڕ و هەردەم هەوڵ دەدەم لەسەر ئاستێكی باڵا یارمەتی تیپەكەم بدەم بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین پاڵەوانیەتی لەگەڵ یانەكەم، بەڵام من خەون بەجامی جیهانی دەبینم كە تاوەكو ئێستا بەدەستم نەهێناوە.
هەر لەمیانەی قسەكانیدا لیۆنیل میسی تیشكی خستە سەر هاوڕێیە تازەكەی بەرازیلی نیمار لە یانەی بەرشلۆنە و وتی: نیمار سامانێكی بەنرخی تیپەكەمانە و یاریزانێكی گەورەیە بەتایبەت دوای ئەوەی مامەڵەیەكی زۆر جوانی لەگەڵ یاریزانانی یانەكە هەیە ئەمەش شتێكی نموونەیە بۆ ئێمە.
هەر سەبارەت بەیاریزان نیمار ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل ودیاردە رۆناڵدۆ رایگەیاند هیوام دەخواست نیمار داسیلڤا بەرەو یانەی ریال مەدرید چووبا لەبری ركابەرە كلاسیكەكەی یانەی بەرشلۆنە
Top