پاڵەوانێتی هەولێری كراوە بۆ پایسكلسواری بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی هەولێری كراوە بۆ پایسكلسواری بەڕێوەچوو
لەسەر رێگەی هەنارە لە شاری هەولێر، یەكێتیی پایسكلسواری لقی هەولێر قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی هەولێری كراوە لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان بۆ یانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كردەوە، كە تیاییدا لە هەر سێ ئاست 30 یاریزان بەشداری كرد و ركابەرییەكان تایبەت بوون بە تاك دژی كات.
ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان 15كم
1-ئامانج شێرزاد یانەی هەولێر
2- جۆڤان تۆمی یانەی هەولێر
3- دلۆڤان كۆسرەت یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی لاوان 12كم
1-هونەر عەبدولستار یانەی برایەتی
2- ئەبو بەكر سەدیق یانەی برایەتی
3- عوسمان عەلی یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان 10كم
1- هێمن ئەحمەد یانەی هەولێر
2- مەحمود بەركات یانەی هەولێر
3- مەحمود سەعدەدین یانەی هەولێر
لە لێدوانێكی تایبەتدا مەحمود عەزیز سەرۆكی لقی هەولێر-ی یەكێتی پایسكلسواری لقی هەولێر گوتی: وەكو پرۆگرامی ساڵانە یەكێتییەكەمان قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی هەولێری كراوەی ئەنجامدا و وا بڕیارە لە دوای تەواوبوونی جەژنی رەمەزان قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی هەولێری كراوە ئەنجام دەدرێت، كە تایبەت دەبێت بە ركابەری تاكی گشتی.
Top