پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی كـوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی كـوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
بە چاودێریی لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان پاڵەوانییەتی كوردستان بۆ شەتڕەنج لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بە بەشداری كردنی ٤٧ یاریزانی كوڕ و ١٧ یاریزانی كچ لە سەرجەم شارەكانی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، كەركووك، دهۆك، گەرمیان) لە ئوتێلی چوارباخ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەكە بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بوو، ئەم پاڵەوانیەتییە بە سیستەمی فیشەر بۆ هەژماركردنی كات هەر یاریزانێك ٥٠ خولەكی هەبوو لە هەر جووڵەیەكدا ٣٠ چركەی بۆ زیاد دەكرا بەڕێوەچوو، بۆ كوڕان لە ٧ جەولە پێكهاتبوو و بۆ كچانیش لە ٥ جەولە.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەیە بوو.
ئەنجامی كوڕان
١- حوسێن عەلی حوسێن ٦.٥ خاڵ هەولێر
٢- دیدار محەمەد ٥.٥ خاڵ هەولێر
٣-بەهزاد زەینەدین ٥.٥ خاڵ هەولێر
٤-ئارپاك وریا ٥.٥ خاڵ هەولێر
٥-بەهمەن عومەر ٥ خاڵ سلێمانی
لەسەر ئاستی كچان
١-كارین كەمال ٤.٥ خاڵ دهۆك
٢-چنار وریا ٣.٥ خاڵ سلێمانی
٣-ڤین كەمال ٣.٥ خاڵ دهۆك
٤-دلین كەمال ٣.٥ خاڵ دهۆك
٥- سۆنیا تاها 3 خاڵ سلێمانی
جێگەی باسە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی جەلیل شەریف وەك ناوبژیوانی سەرەكی و هەریەك لە ناوبژیوانان ساسان عەبدولغەنی و تەیب بورهان حامد وەك یارمەتیدەر پاڵەوانێتییەكەیان بەڕێوەبرد.
Top