لە ڕانیەی دەروازە پاڵەوانێتیی یارییە سیانیــــەكان بەڕێوەچــــوو

لە ڕانیەی دەروازە پاڵەوانێتیی یارییە سیانیــــەكان بەڕێوەچــــوو
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاترگرنگی دان بە یارییەكانی سیانی، یەكێتیی ناوەندیی یارییە سیانیەكانی عێراقی بە هاوكاریی نوێنەرایەتیی لێژنەی ئۆڵۆمپی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین وبە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری وەرزشوانانی ناوچەكە لە دەربەندی ڕانیە بۆ یەكەم جار لە مێژووداپاڵەوانێتیی كراوە بۆئاستی لاوان و پێشكەوتووان لە هەردوو ئاستی كچان و كوڕان بەڕێوەچوو، لەپاڵەوانێتییەكەشدا كە هەریەك لە یارییەكانی مەلەوانی و ڕاكردن و پایسكلسواری لە خۆ گرتبوو پاڵەوانێتییەكە یاریزانانی بەشداربوو لە ماوەی خولەكە كە بە یەك رۆژ بەڕێوەچوو، كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە و یانەی دوكان نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەست هێنا، ئەنجامی یاریزانانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-لەنجە سەلام
2-ئەژین عوسمان
3-شیار ئەحمەد
لە ئاستی كوڕان پێشكەوتوان
1-ئەیمەن ئەحمەد
2-سەعدمحەمەد
3-جەوهەر مستەفا
ئاستی لاوان
1-مونزر ئەحمەد
2-عەلی محەمەد
Top