25ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی كوردستان دەچێتە نەروێژ

25ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی كوردستان دەچێتە نەروێژ
كارزان كانەبی

بەمەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی (Norway cup) لە وڵاتی نەروێژ بۆیاریزانانی تەمەن 19ساڵ، هەڵبژاردەی كوردستان كە بریارە یارییەكانی ئەم پاڵەوانیتیە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ دەست پێكات، بۆئەم مەبەستەش شاندنی هەڵبژاردەی كوردستان لە رۆژی 25ی ئەم مانگە لەرێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی نەورۆێژ دەكەن، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش سەردارساڵح ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە وەكو یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەتەواوی ئامادن بۆئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە یارییەكانیشم لەگەڵ تیپی بەهێزن بەڵام ئێمە متمانەی تەواومان بەیاریزانانی هەڵبژاردەكەمان هەیە كە ئەم ساڵ دەتواین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، بریاریشە رۆژی 25لەسەر 26ی ئەم مانگە بەڕەو شاری ئۆسلۆ گەشت دەكەین بۆئەنجامدانی یارییەكەمان و بە نسبەت خشتەی یارییەكان و تیروپشكەكەش ئێمە زانیاریمان هەیە لەسەر تیپە بەشداربووەكان دەتوانین ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت. هەڵبژاردەی كوردستانیش لە تیروپشكەشە كەوتە بەر هەریەك لە تیپەكانی ( ئاسكۆی فكی نەورێژی وگرێی یی نەروێژی و فلۆی نەورێژی )كە هەر سێ‌ تیپ هی ووڵاتی نەورێژن كە خاوەن لە باوەش گرتنی پاڵەوانیتیەكەن، یەكەك ڕووبەروو بوونەوەی هەڵبژاردەی كوردستانیش لە 28ی ئەم مانگ دەبێت لەبەرامبەر تیپی گرێی نەروێژی لە ئۆسلۆ.
Top