رۆژگارزراریاریزانی كوردی دانیشتوی نەمسا "هەڵبژاردەی كوردستان لە دڵمە

رۆژگارزراریاریزانی كوردی دانیشتوی نەمسا
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی توانی لە یارییەكانی خولی یانەكانی نەمسا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ببێتە گۆڵكاری یانەكانی ئەو وڵاتە بۆیە چەندین یانە داوای گرێبەستیان لە رۆژگار زراری لاوە

بەتواناكوردە كردوە بۆئەوەی یارییان بۆبكات ، لە بارەی ئەم وەرزی یاری كردنیشی رۆژگار زرار بۆسایتی گوڵان میدیا گوتی: من ئەمساڵ گرێبەستم لەگەڵ یانەی (UFC Purbach) مۆركردوە بۆماوەی یەك ساڵ ، بڕی گرێبەستەكەم 20 هەزار یۆرۆیە و موچەی مانگانەشم (1500)هەزار یۆرۆیە،گوتیشی ئەمساڵ ریزی یانەی (Favoritner Athletik)ی نەمساویم بە جێهێشتوە كە پلە سێ‌ بوو لە خولی نەمسا هەر چەندە ئەم وەرزە 22گۆڵم تۆماركردو بووە گۆڵكاری خولەك و باشترین یاریزانی خولەكە،گوتیشی من گرێبەستی باشتریشم بۆهاتووە لە خولی یانە پلە دووەكانی نەمسا لە یانەی (vieyanna) بەڵام ئەو بڕە پارەیەی لەو یانەی ئێستا وەری دەگرم كە پێشكەشم كراوە زۆر لەوە زیاتر بوو كە لە خولی یانە پلە دووەكان وەرم دەگرت بۆیە ئەو یانەیە پلە سێ‌ یەم هەڵبژاردوە،لە بارەی یاری نەكردنی بۆهەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی لە وڵاتـی فەرەنسا ناوبراو گوتی" بە خۆشحاڵیەوە كە زۆرم حەز دەكرد درێسی هەڵبژاردەی كوردستان بپۆشم و یاری بۆئەم هەڵبژاردەیە بكەم بەڵام لەدواین یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە سێ‌ یەكانی وڵاتی نەمسا تووشی پێكان هاتم و نەمتوانی لەگەڵ ئەم هەڵبژاردە خۆشەویستە یاری بكەم ئەگەر نا ئەو خەونی من بوو خۆم لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم ببینمەوە و نەماتوانی لە خولی نەمساش لە یاری كۆتایی بەشداربم لەبەر ئەو پێكانەی دووچاری قاچم هاتبوو،گوتیشی سوپاسی هەڵبژاردەی كوردستان بكەم كە بانگەشتیان كردم بۆئەوەی بەشداربم،بەڵام بۆجاریكی تر لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان بەشدار دەبم ئەگەر پاڵەوانێتیەكی هەبێت و من یاری بۆبكەم، لە بارەی یاری كردنیشی بۆیەكێك لە یانەكانی كوردستان ناوبراو گوتی" تاكو ئێستا هیچ یانەیەك گرێبەستی

پێشكەش نەكردومە بۆئەویە یاری بۆبكەم لە كوردستان، ئەگەر گرێبەستێكی باشیشم بۆهات لەوەی ئێستام باشتر بێت بە دڵنیایەوە یارییان بۆدەكەم بەڵام تاكو پەیوەندیم پێوە نەكرێ‌ نازانم چۆن یاری بۆ یانەكە دەكەم.
Top