لە خولی بژاردەی عێراقی دهۆك سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا، زاخۆش ئەم هەفتەیش دووچاری شكست هات

لە خولی بژاردەی عێراقی دهۆك سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا، زاخۆش ئەم هەفتەیش دووچاری شكست هات
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە گەڕی 28ی قۆناغی دووەم خولەكە لە یاریگا جیاجیاكانی عێراق چەند یارییەكی بەهێز بەرێوەچوو، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی كارەبای شاری بەغداد بووە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ لەم گێمەشدا یاریزانانی هەردوو یانە سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ ئەم گێمەش بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگا و یاریزانانی یانەی دهۆك بە پشت بەستن بەیاریگاو بەهاندەران و بە پلانەكانی ڕاهێنەری یانەكە فەجر ئیبراهیم توانیان لە چەند هێرشێكی رێكخراودا توانیان كۆنترۆلی یاریگا بكەن و لەخولەكی 62ی یارییەكە یاریزان ساڵح سدیر توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی دهۆك لە یارییەكە تۆماربكەن، لە دوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی یانەی كارەبا چەند هەولێكیان دا بۆڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكە بەم ئەنجامە(1-0)گۆڵ بۆبەرژەوندی یانەی دهۆك بەكۆتایی هات و یانەی دهۆك سێ‌ خاڵی تری خستە سەر خاڵەكانی، لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و تەلەبە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێكشەش كرد لە یارییەكەدا لە ماوەی یارییەكەش هێرشبەرانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو تا خولەكی 52ی یارییەكە كاتێك

یاریزان ئەحمەد فەتحی یانەی تەلەبی بە گۆلێك پێش خست، لەدوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی یانەی زاخۆ هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆلێك و لەخوەكی 62ی یارییەكە ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆیانەی زاخۆ هەژماركرا وبەڵام یاریزان رەجا ڕافع گۆڵكاری یانەی زاخۆ سەركەوتوو نەبوولە جی بەجێ‌ كردنی لێدانی سزاكە ویارییەكە بەم ئەنجامە بە سەركەوتنی یانەی تەلەبە بەكۆتایی هات، لە شاری بەسرەش یانەی شورتە لە یانەی نەفتی جنوبی بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، لە شاری بەغداش هەردوویانەی سەناعە ونەجەف لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانە بەبێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، یانەی بەغداش لە یانەی مەسافی بردەوە بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ .ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.

1-شورتە57خاڵ

2-زەورا 54خاڵ

3-جەوییە 50حاڵ

4-هەولێر47خاڵ

5-زاخۆ44خاڵ
Top