ئۆزیل دەیەوێت تا سالی 2019 لە مەدرید بەردەوام بێت
ئەو سەرچاوەیە ئەمرۆ ئاشكرای كرد كەوا یاریزانی ئەلمانی یانەی شاهانە دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەیدا تا سالی 2019 درێژبكاتەوە و تا تەمەنی 31 سالی لەو یانەیەدا بەردەوام بێت و پێدەچێت بەرپرسانی یانەی ئیسپانی لەسەر داوای ئۆزیل رازی بن .
لەلایەكی ترەوە لە ماوەی رابردوو چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپی لەوانەش یانەی بایرن میونیخی ئەلمانیا داوای ئەو یاریزانەیان كردووە بەلام ئەو یاریزانە نایەوێت ریزی یانەكەی جێبێلێت .
