به‌ڕه‌سمی، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مۆرینهۆش ماڵئاوایی له‌ریاڵ كرد
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) كارانكا له‌گه‌ڵ خۆسیه ئه‌نخێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا و له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر رۆشتنی ئه‌و یاریده‌ده‌ره.
هه‌رچه‌نده كارانكا گرێبه‌ستی تا ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌بوو، به‌ڵام دوای رۆشتنی مۆرینهۆ و هاتنی ئه‌نچیلۆتی مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌یانه‌كه كه‌وته گومانه‌وه، له‌ئێستادا كارانكا چه‌ند ئه‌گه‌رێكی كاركردنی له‌به‌رده‌مدایه له‌وانه چوون بۆ یانه‌ی چێڵسی كاركردن له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ یان وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی ئه‌هلی دوبه‌ی.
كارانكا له‌ساڵانی 1997 تا 2002 به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه و سێ نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند نازناوێكی تر له‌خولی پله یه‌ك (لا لیگا، جامی جیهانی یانه‌كان، جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا).
خه‌ندان
