هەولێر:پاڵەوانێـتی ئەسپ سواری كوردستانی لە باوەش گرت

هەولێر:پاڵەوانێـتی ئەسپ سواری كوردستانی لە باوەش گرت
كارزان كانەبی

لە شاری هەولێر لەسەر یاریگای تورەقی تایبەت بە یارییەكانی ئەسپ سواری دوای چاوەروانێكی زۆرلە ئەنجامدانی پاڵەوانیتیەكە،وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی ناوەندی ئەسپ سواری كوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ، بەبەشداری دە یاریزانی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو كەركوك و سلێمانی وڕانیە، پاڵەوانێتی ئەسپ سواری یاریزانانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو كە ماوەی پێشبركییەكە 1200مەتر بوو، لەبارەی پاڵەوانیتیەكەش جەمال جامباز سەرۆكی یەكێتی ئەسپ سواری كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەكە زۆر باش بوو ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان بەبەشداری 10 یاریزانی شارەكانی كوردستان ئەم پێشبركییەمان ئەنجامدا، بۆگرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی ئەسپ سواری.ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.

1-ئەحمەدقادر عوسمان-هەلوێر

2-محەمەدعەبدول قادر –سلێمانی

3-هێمن موحسین-كەركوك
Top