لە هەولێر خولی فێربوونی شەترەنج بۆئاستەكانی تەمەن بە كۆتایی هات یانەی خانزادڕاهێنەرێكی بیانی دەهێنێت بۆیانەكەی

لە هەولێر خولی فێربوونی شەترەنج بۆئاستەكانی تەمەن بە كۆتایی هات   یانەی خانزادڕاهێنەرێكی بیانی دەهێنێت بۆیانەكەی
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری شەترەنج لە شاری هەولێرو دروست كردنی بناغەیەكی باش بۆفێربوونی ئارەزوومەندانی ئەم یارییە و بوون بە یاریزان و دروست كردنی پاشە رۆژێكی باش بۆئەم یاریزانانە ، یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد لە شاری هەولێر خولێكی فێربوونی خێرای یەك هەفتەیی بۆژمارەیەك لە ئارەزوومەندانی ئەم یارییە ئەنجامدا، لەم خولەشدا(82) كەس لە ئاستی تەمەنی نێوان 5ساڵ بۆ50ساڵ بەشداربوون ، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم خولەش دیار حمە ساڵح بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد لە بارەی بەردەوامی كردنەوەی ئەم جۆرە خوڵانە بۆسایتی گوڵان گوتی" وەكو بەرنامەی خۆمان بۆ خزمەت كردنی زیاتری ئارەزوومەندانی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر بۆماوەی یەك هەفتە خولێكی فێربوونی یاریی شەترەنجمان كردوە لە خولەكەش لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان ژمارەیەكی زۆر لە ئارەزوومەندان بەشدارییان كرد،خولاەكانیش لەلایەن یاریزانی دێرینی پسپۆر لە بواری شەترەنج رۆژانە وانەكانیان پێ‌ گوترایەوە، بۆمانگی ڕەمەزانیش ئێمە وەكو یانەی شەترەنجی خانزاد بەرنامە و پلانی خۆمان دەبێت لە ئێستاوە بریاری ئەوەمانداوە خولی بەهێزكردنیان بۆبكەینەوە بۆئەوەی ببنە یاریزانێكی بەتوانا، ئێمە بەردەوامی و دێرە پێدەری ئەم جۆرە خوڵانە دەبین بۆئەوەی بتوانین زۆرترین یاریزان بەرهەم بهێنین ئەوانەی فێریش نەبووینە زیاتر خۆمان لەگەڵیان ماندوو دەكەین بۆئەوەی بەتەواوی سومەندی ئەم جۆرە خولانەبن،هۆڵەكانیشمان بەردەوام ئامادەیە بۆهەموو خوڵ و پاڵەوانیتیەك، ئیدارو ئەندامانی یانەی خانزاد لە ئێستادا هەمووی كۆمەلە گەنجێكن بەتەواوی خۆیان بۆیاری شەترەنج تەرخان كردوە هیوای گەشەكردنی زیاتریان لێ‌ دەكەین بۆپاشە رۆژی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر، لەبەرنامەی خۆماندایە ڕاهێنەری بیانی

بۆیاریزانانی یانەی شەترەنجی خانزاد دەهێنین بۆتازە پێگەیشتوان و تیپی یەكەمان بۆئەویە ئاستیان بەرزتر بێتەوە لە پاڵەوانیتیەكان.
Top