كەیوان نازناوی شمشێربازی كەركوكی بردەوە

كەیوان نازناوی شمشێربازی كەركوكی بردەوە
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یاری شمشێر بازی لە شاری كەركوك و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە وەكو وەرزشیەكانی تر، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی شمشێر بازی كەركوك ، لە هۆڵی چاڵاكی و وەرزشی پەروەردەی كەركوك پاڵەوانێتی شمشێربازی یانەكانی كەركوك بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (توركمان وئەخا وكەیوان و لەیلان وتەئاخی وبابا گوڕگوڕوداقوق وسۆلاڤی نوێ‌) لە هەردوو جۆری سیلاحی سەیف و موبارەزە لە پاڵەوانیتیەكەش كە بەشێوەی كراوە ئەنجامدرا، لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان كێبركێ‌ بەهێز هەبوون بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكەو ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.

1-یانەی كەیوان

2-یانەی لەیلان

3-یانەی باباگوڕگوڕ

3-یانەی ئەخا
Top