پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بەهێز دەكات

پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بەهێز دەكات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



كارزان كانەبی

بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە وەزری نوێ‌ خولەكە و كێبركێ‌ كردن لەگەڵ یانەكانی تر لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە ودڵخۆشكردنی هاندەرانی یانەكە، دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەتوانا مۆركردوە بۆئەوەی لە وەرزی نوێ‌ خولەكە درێسی یانەی پێشمەرگە بپۆشن لە خولی كوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەریەك لەیاریزانان (جەبار نەشئەت وشێرزاد رەفیق) لە هەریەك لە یانەكانی ئارارات وسێمێلی شاری دهۆك پەڵكێشی یانەكانیان كردوە، لەبارەی مۆركردنی ئەم گرێبەستانەش ئەرسەلان جەلال یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆسایتی گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی كوردستان، ئەمساڵ بە تیپێكی نوێ‌ بەشداری یارییەكانی خولەكە دەكەین و دەمانەوەێ‌ ئەنجامێكی باشتر لە وەزری ڕابردوو بەدەست بهێنین بۆیە لەئێستادا

گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (جەبار نەشئەت )ناوسراوە بە شاهۆ لە یانەی ئارارات و(شێرزاد رەفیق) لە یانەی سێمێلی شاری دهۆك مۆركردوە گرێبەستی جەبار 23ملیۆن دینارە و گرێبەستی شێرزاد 24ملیۆن دینارە لەگەڵ موچەی مانگانەی هەریەك لەم یاریزانانە تەنیایەك ملیۆن دینارەو بۆیەك وەرزە، لە هەردوو خولی كوردستان و عێراق یارییان پێ‌ دەكەین، لە ئێستاشدا لەبەرنامەی ئێمە یاریزانی باشتریش بهێنین بۆریزی یانەكەمان، چونكە ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەمان ریزی یانەكەیان جێهێشتوە ئێستاش ئێمە دەمانەوێ‌ بەم

یاریزانانە خۆمان بەهێزتر بكەین.لە بارەی ئەنجامدانی كەمپی مەشقیش ناوبراو گوتی: تاكو ئێستا دیار نیە كە لە چ شوێنێك كەمپی مەشقی و ڕاهێنان لە چ شوێنك ئەنجام دەدەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە یانەكە و ئەمساڵ جیاواز دەبین لە ساڵانی تر.
Top