لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێر دەبیتەمیوانی كەركوك

لە خولی بژاردەی عێراقی  ئەمرۆ هەولێر دەبیتەمیوانی كەركوك
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی 28ەمی خولەكە ، بریارە ئەمرۆ یەك شەممە لەكاتژمێر 5ی ئێوارە لە شاری كەركوك لەسەر یاریگای ئەو شارە یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی كەركوك دەبێتە لەبەردەم هاندەران و لەسەر یاریگای یانەی كەركوك، بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ بە ئەنجامی باش بگەرێتەوە پایتەختی كوردستان یانەی كەركوكیش كە ئەم وەرزە ئەنجامەكانی وەكو پێویست نیە لە خولەكە لە دواین ریزبەندی یانەكان دێت بە كۆكردنەوەی 18خاڵ، لە ئەركێكی زەحمەتدادەبێت لەبەرامبەر كوڕانی قەڵاو منارە كە خاوەنی تەنیا 44خاڵن و لەریزبەندی یانەكانی لەپلەی چوارەم دێت، بۆئەم یارییە یانەی هەولێربە ئامانجی سەركەوتن و بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە ڕوولە كەركوكی دڕاوسێ‌ دەكات بۆئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ‌ و بەردەوام بێ‌ لە كێبركێ‌ كردن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە كە لە ئێستادا هەولێر پێنج یاریشی ماوەلە خولەكە، یانەی كەركوكیش بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران بە هیواوەوە دەڕوانیتە ئەم یارییە، لە بارەی یارییەكەش عومەر مەجید ڕاهێنەری یانەی هەولێربۆسایتی گوڵان گوتی: بۆئەم یارییە ئێمە وەكو یانەی هەولێر ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنینەوە و بەردەوام بین لە ئەنجامە باشەكانمان، ئێمە هەریەك لە یاریزانانمان جەلال حەسەنی گۆڵچی وئیڤان بۆكینای هێلی بەرگری یاری ناكەن بەهۆی بوونی كارت، بەڵام بەدیلی ئەوانمان هەیە و شوێنەكانمان پڕكرۆدتەوە ، بۆسەركەوتنیش دەچینە شاری كەركوك بۆئەوەی خۆمان لە پێشەنگ ریزبەندی یانەكان نزیك بكەینەوە،یاریزانەكانیشمان هەموویان بە تەواوی ئامادەن بۆئەم یارییە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و لەوپەری ئامادەباشیداین، پەنا بەخوای

گەورە بە ئەنجامی باشەوە و بەسەركەوتن دەگەرێنەوە شاری هەولێر، یانەی دهۆكیش لەشاری بەغدا لە یارییەكی تاڕادەیەك ئاساندا ڕووبەرووی یانەی مەسافی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە پێچەوانەی پێش بینیەكان دووچاری شكست بوو بە تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر یارییەكەی دۆڕاند، بەپێ زانیارییەكانیش یاریزانانی یانەی دهۆك بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای بەغداد نەیانتوانی ئاستی شایستەی خۆیان پێشكەش بكەن و هۆكاری شكستەكەیان تەنیا بۆبەرزی پلەی گەرما گەڕاندەوە.
Top