پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە بەهێزكردنی تیپەكەی

پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە بەهێزكردنی تیپەكەی
بەمەبەستی‌ پتەو كردنی‌ هێڵی‌ هێرشبەری‌ یانەكەیان دەستەی‌ ڕاهێنەرانی‌ یانەی‌ پێشمەرگەی سلێمانی یاریزانێكی‌ هێڵی‌ هێرشبەری‌ نوێیان بانگهێشت كرد.
یاریزان (شێرزاد ئەحمەد ڕەفیق) لە دایكبووی‌ ساڵی‌ 1990 ی‌ شاری‌ دهۆكە و بە گرێبەستێكی یەك وەرزی‌ پەیوەندی‌ بە یانەی‌ پێشمەرگەی‌ سلێمانی‌ كردووە و لە هێڵی‌ هێرشبەر یاری‌ دەكات و بڕی‌ گرێبەستەكەی‌ 24 ملیۆن دینارە جگە لە مانگانەی‌ یەك ملیۆن دینار.
لە لێدوانێكیدا (فاتیح حەمە خان) ی‌ ڕاهێنەر‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانەی‌ پێشمەرگەی سلێمانی گوتی‌: لە ئێستادا توانای‌ یاریزانانی‌ لاومان پێویستە و دەبێت ئەو یاریزانانەی‌ دێنە ڕیزی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانەكەمان لاو بن و بتوانن لە یاریدا بمێننەوە لە ڕووی‌ جەستەییەوە و چەند یاریزانێكمان بانگهێشت كرد لە پاش هەڵسەنگاندنی‌ تواناكانیان چەند یاریزانێكمان دیاری‌ كرد و گرێبەستەمان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی لەم وەرزە خزمەتی یانەكەمان بكەن و بتوانین ئەنجامی‌ بەرچاو بەدەست بهێنین.
Top